وادەی دەنگدان بە بودجە ئاشکرا دەکرێت
لە نۆی ئەم مانگە پەرلەمان دەچێتە خوولی پشووی یاسادانانەوە، بۆیە پێش ئەم بەروارە، پڕۆژە یاسای بودجە دەخرێتە دەنگدانی گشتییەوە.
سەعد مانع، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەکەیان تەنیا پێویستی بە چەند کاتژمێرێکە تاوەکو تاوتوێی گواستنەوەکان و بڕگە زیادکراوەکان لە پڕۆژەیاساکەدا بکات ئەویش بە شێوەیەکی نیمچەیی تەواوکراوە چاوەڕێن بخرێتە دەنگدانەوە.
روونیشی کردەوە، ئەو درەنگ کەوتنە بۆ بڕگەکانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە، کە لە لیژنەی داراییدا دەنگی لەسەردراوە، بەڵام ئەگەری هەیە هەماهەنگی سیاسی لەسەر بکرێت و لەسەر ئەو بنەمایە دەنگ لەسەر بدرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە نۆی ئەم مانگە پەرلەمان دەچێتە خوولی پشووی یاسادانانەوە، بۆیە پێش ئەم بەروارە، پڕۆژە یاسای بودجە دەخرێتە دەنگدانی گشتییەوە.