شارەزایەکی کەشناسی: پایزی ئەمساڵ مەترسیدار دەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، “ئاماژەکان رونن بۆ پایزی ئەمساڵ کە بێ وێنە بێت لەروی زۆری بارانەوە لەھەمان کاتیش مەترسیدار ئەبێت”.

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لەڕاگەیەندراوێکدا دەلێت: لەم مانگەدا دو حاڵەتی بارانبارینمان ئەبێت لەنێوان 10 بۆ 12 مانگ، هەروەها لە دوای 17ی مانگەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “پلەی گەرمی دەریا و زەریاکان بەردەوام بەرزدەبنەوە بەتایبەت ئەتڵەسی باشور بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە هەڵمێکی زۆر دەردەکات و بە ئاڕاستەی باکانەوە جوڵەدەکات بۆ سەر ئەفریقا و دواتریش بەھۆی یەکگرتنی لەگەڵ ئەو بارستە ھەوا ساردانەی بەردەوام بۆ سەر دەریای ناوەراست دادەبەزێت، لەسەر ناوچەکانی میسر و سعودیە ئەبێتە ھۆی بارانی بەلێزمە و لافاو وەک لەماوەی پێشتریشدا رویدا بە ھاتنی بۆ ناوچەکانی ئێمە کاریگەری وەک ھەمیشە کەمتر دەبێتەوە بۆ دۆخێکی ناسەقامگیری لاواز بەبارانێکی کەمتر و چالاکی ھەورە بروسکە تێپەردەبێت”.

ئەوەشیخستۆتەڕو، “لەگەڵ ئەم دۆخەی ئێستا ئاماژەکان رونن بۆ پایزی ئەمساڵ کە بێ وێنە بێت لەروی زۆری بارانەوە لەھەمان کاتیش مەترسیدار ئەبێت”.

ھەواڵی زیاتر