سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئه‌نقه‌ره بانگهێشت کرا
دوای ئەوە ئەردۆگان بە فەرمی بووەوە سەرۆک کۆماری تورکیا، بەفەرمی نێچیرڤان بارازانی بانگهێشت کرا بۆ مەراسیمی سوێندخواردنەکەی لە ئەنقەرە.
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێواره‌ى چوارشه‌ممه، 31-5-2023 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان، پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ئەو و گه‌ل و حكومه‌تى توركيا خواست و، ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى.
لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا رەجەب تەیب ئەردۆگان به فه‌رمى نێچيرڤان بارزانى بۆ رێوڕه‌سمى سوێندخوارنى له ئه‌نقه‌ره بانگهێشت كرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا کە 28ـی 5ـی 2023 بەڕێوەچوو، توانی بەسەر کەمال کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میللـەتدا سەربکەوێت.
بەپێی ئەنجامەکانی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە بەدەستهێنانی 52.14٪ـی دەنگەکان بەسەر کڵچدارئۆغڵو سەرکەوت، بەمەش بۆ دەیەی سێیەم لەدەسەڵاتدا دەمێنێتەوە.