چوار ناحیە دەخرێنە سەر سنوری ئیدارەی قەزای پیرمام

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەئایندەیەکی نزیکدا لەبارەی دیاریکردنی سنووری هەردوو قەزای پیرمام و عەنکاوە کۆ دەبێتەوە و دەنگ لەسەر سنوری جوگرافی هەردوو قەزاکە دەدات.

پارێزگای هەولێر بە نووسراوی فەرمیی داوای لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کردووە بۆ دەنگدان لەبارەی دروستکردنی چەند ناحیەیەک بۆ قەزای پیرمام کە بریتی دەبن لە ناحیەکانی کۆڕێ و بناری سەفین و بەستۆڕە و ناحیەی دارەشەکران لە قەزای خەباتەوە بۆ قەزای پیرمام دەگوازرێنەوە.

قەزای عەنکاوە لەسەر بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ تایبەتمەندی پێدراوە و هیچ ناحیەیەکی ناخرێتە سەر و تەنها سنوری ئیداری ناحیەی عەنکاوە دەکرێتە قەزا و دەبێتە تاکە قەزا لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق هیچ ناحیەو یەکەیەی ئیداری لەسەر نەبێت.

لەماوەی ساڵی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم بڕیاری زیادکردنی چوار قەزای بۆ پارێزگای هەولێردا کە بریتین لە قەزاکانی سیدەکان و پیرمام و عەنکاوەو قوشتەپە.

ھەواڵی زیاتر