عێراق ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری نوێی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات و دەڵێت “لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا چوار هه‌زار و 13 كەس تووشی كۆرۆنا بوون‌”.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ـى ئابی 2020 لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی عێراقدا ھاتووە، لە دوێنێوە زیاتر لە نزیکەی 20,500 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش چوار هه‌زار و 13 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون،‌ كە 411 یان لە هەولێر، 173 کەسیان لە سلێمانی، 83 یان لە دهۆك و 235 كەسیان لە كەركووك تۆمار كراون.

لە ڕاگەێندراوەکەدا ھاتووە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو هه‌زار و 921 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە كە 122 كەسیان خەڵكی هەولێرن، 42 هاووڵاتییان خەڵكی سلێمانین و 93 كەسیشیان لە كەركووكن و 43 كەسی دیکەش خەڵكی دهۆكن.
 
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای كردووە کە 68 هاوڵاتیی تووشبووی ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە و 13 كەسیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن.

كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسى كۆرۆنا لە عێراق، ئێسته‌ 168 هەزار و 290 كەس تووشی كۆرۆنا بوونه‌، لەو ژمارەیەیش 120 هەزار و 129 كەس چاكبوونەتەوە و پێنج هه‌زار و 709 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ھەواڵی زیاتر