پەرلەمانتارێكی پارتی ھەڵوێستی حزبەکەی لەسەر فوئاد حوسێن راگەیاند

ڕێبین سەلام، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ هەینی 2020/8/14 تەئکید لەسەر نووسراوی دەستگیركردن بۆ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە دەكاتەوە و دەڵێت “ئامانجی سیاسی لە پشتە”.

لە لێدوانێكیدا بۆ بەغداد ئەلیەوم، رێبین سەلام، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەركردنی نووسراوی دەستگیركردن بۆ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئامانجی سیاسی لە پشتە.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژەی بەوەشكردوە كە حیزبەکەی دژی لێپرسینەوەی دادوەری نیە، بەو مەرجەی لەسەر ھەموو لایەنێک جێ بەجێ بكرێت، نەوەك تەنھا حزبێكی سیاسی.

ڕێبین سەلام دۆسیەكەشی بە ئاراستەكراو لە قەڵەمداوە و دەڵێت “دەستەی نەزاهەی عێراق لە لایەن هەندێك هێزی سیاسی بەڕێوەدەبرێت”.

لە چەند رۆژی ڕابردوودا لە نووسراوێكی فەرمیدا، دەستەی دەستپاكی عێراق، لەسەر سكاڵای 30 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بانگهێشتی فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقی كردووە، بە پێی ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عێراق كە ماددەكە تایبەتە بە لێپرسینەوە لەو فەرمانبەر و راسپێدراوانەی خزمەتی گشتی دەكەن.

ھەواڵی زیاتر