بەھۆی مەترسییەکانی کۆرۆنا دەوامی یەکێتی پەرلەمانتاران ڕادەگیرێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/8/13 بەھۆی زیادبوونی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە مەبەستی خۆپارێزی، بڕیار درا بە ڕاگرتنی دەوامی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان.
لە ڕاگەیەندراوێکی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستاندا کە واژۆی جەمال قاسم، سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستانی لە سەرە، تێیدا ھاتووە: کە بەھۆی مەترسییەکانی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەوامی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان لە 2020/8/16، بەھۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕادەگیرێت تاکو ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەکە.