زیاتر لە 400 کەس لە عەرەبی هاوردە هێرشدەکەنە سەر دانیشتووانی کوردی گوندی پەلکانە.
ئەمڕۆ هەینی (21ـی نیسانی 2023)، زیاتر لە 400 کەس لە عەرەبی هاوردە لە گوندی پەلکانە بە دار و بەرد، رووبەڕووی هاووڵاتییانی کورد بوونەتەوە و زیاتر لە 10 هاووڵاتی کوردی گوندەکە برینداردەکەن.
ئێستا هێزێکی سوپای عێراق گەیشتوونەتە گوندی پەلکانە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و رێگریکردن لە تەشەنەکردنی رووبەڕووبوونەوەی نێوان کوردانی ناوچەکە و عەرەبە هاوردەکان.