وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایدەگەیەنێت، سەردان و گفتوگۆیان بۆ لای جێگری سەرۆکی حکومەت بەردەوام دەبێت.
پشتوان سادق، وەزیری ئەوقاف رایگەیاند: “ئێمە لە حکومەت پێکەوە ئیش دەکەین، بۆیە ئەم سەردانانە شتێکی ئاساییە، پرۆسەی سەردانیکردنی جێگری سەرۆکی حکومەت بەردەوام دەبێت، ناکرێ بڵێین کۆتایی هاتووە یان گەیشتوینەتە ئەنجام، بەڵام بەردەوام دەبین”.
راشیگەیاند: “ئەو کێشانەی کە هەن کێشەی گەورە نین تا چارەسەر نەکرێن، دەکرێ بە گفتوگۆ لەناو کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران هەموو گرفتەکان چارەسەر بکەین”.
رۆژی 17/4/2023، تیمێکی حکومەت بە مەبەستی گەڕانەوەی تیمی وەزاری یەکێتی بۆ نێو کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە.