ئەو ئافرەتەی وتی “لەبرسان هاتوومەتە سەر شەقام “مانگانە مووچەیەکی زۆری هەیە”

بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامەو باری شارستانی شاری سلێمانی، ڕوونكردنەوەیەک لەسەر دۆخی دارایی ئەو ئافرەتە بڵاو دەکاتەوە كە لەخۆپیشاندانەكەی رۆژی چوارشەممە 12ـی ئەم مانگەی شاری سلێمانیدا وتی “لە برسان هاتووەتە سەرشەقام”.

بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی دەڵێت “ئەو ژنە مووچەی مانگانەی یەك ملیۆن و 115 ھەزار دینارە و ھەموو مانگێكبێ لێ بڕین و دواكەوتن وەریگرتووە، لەبەر ئەوەی لە حکومەتی ناوەندە”

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

لە بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی بۆ ڕای گشتی و ڕاگەیاندنەكان.

بابەت/ ڕوونكردنەوە.

بەڕێزان كارمەندمان بەناوی( گوڵاڵە محمد حسین)كە پلەی كارگوزارە موچەی مانگانەی بەبڕی(١٫١١٥٫٠٠٠)یەك ملیۆن و سەد و پانزەهەزار وەردەگرێت لەبەڕێوەبەرایەتیەكەمان بەبێ پاشەكەوت و لێبڕین لەبەر ئەوەی بەڕیوبەرایەتیمان سەر بەدام و دەزگای فیدڕاڵی عیراقە.

وەبەڕەچاوكردنی باری تەندروستی  كارمەندان  هەفتەی(٢) ڕۆژ دەوام دەكات.

بەبێ گوێدانە بەرپرسیارێتی بەشداری خۆپشاندانەكانی  ڕۆژی چوار شەمە بەرواری٢٠٢٠/٨/١٢ كردووە لەپاركی ئازادی شاری سلێمانیوهەندێك قسە و ڕادەربڕینی كردووە بۆ ڕاگەیاندنەكان كەدوورە لە ڕاستیەوە. كەتەنها بۆچوونی كەسێتی خۆیەتی و بەڕێوە بەرایەتیەكەمانئاگادار نیە لەو هەڵسوكەوتەی كردوویەتی.

عمیدی مافپەروەر

محمد سعید محمد صاڵح

ھەواڵی زیاتر