محەمەد حاجی مەحموود: ھێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی قبوڵکراو نییە

دەقی پەیامەکەی:

پەلاماردانی فڕۆکەخانەی مەدەنی سلێمانی و دروستکردنی دڵەڕاوکێ و نائارامی لە کوردستان، دژایەتی تەواوی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە لە زاخۆ وە بۆ خانەقین

ڕۆژی ھەینی ۷ی نیسانی ٢٠٢٣ لە نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی دەنگی تەقینەوەیەک بیسترا، ھەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بۆ موشەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکەن. ئەو پەلامارە ھەرلایەن و ھێزێک بێت قبوڵکراو نییە و ئێمە بە توندی سەرکۆنە و شەرمەزاری دەکەین.

پەلاماردانی فڕۆکەخانەی مەدەنی سلێمانی و دروستکردنی دڵەڕاوکێ و نائارامی لە کوردستان، دژایەتی تەواوی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە لە زاخۆ وە بۆ خانەقین.

پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە کاتێکدا پەلامارەکە بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و دەستدرێژی بۆ سەر خاک وخەلکی کوردستان دەزانێت، لە ھەمانکاتدا تەئکید لە زەروریەتی یەکڕیزی ھێز و لایەنە سیاسییەکان و کۆکردنەوەیان لە چوارچێوەی ئەنجومەنێکی سیاسی دەکاتەوە وەک زامنی دەستەبەری ئارامی و پاراستنی خەڵکی ھەرێمی کوردستان.

جارێکی تر پەلامارەکەی سەر فڕۆکەخانەی مەدەنی سلێمانی ئیدانە دەکەین کە دژی گشت بەھا مرۆڤایەتییەکانە.

محەمەد حاجی مەحمود
٢٠٢٣/٤/٨
‎گوڵەخانە

ھەواڵی زیاتر