بارودۆخی سلێمانی خەریکە دەگاتە خراپترین ئاست کە خەڵکی شار‌و دانیشتوانەکەی باجی هەڵەو کەتنی چەند کەسێکی له یاسالاده‌ر ده‌ده‌ن .
ئەم دۆخەی به‌سه‌ر ئه‌و سنووره و خه‌ڵكه ئازیزه‌كه‌ی هاتووه به‌رهه‌می ئەم تاقمە خۆسهپێنهیهو بێ ڕه‌چاوكردنی دۆخی هاوڵاتیان و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌مان له ده‌ستپێكی ئه‌م كابینه‌یەی حكومه‌ته‌وه هه‌وڵی له‌باربردنی هه‌وڵه‌كانی چاكسازی ده‌ده‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كاره نه‌شیاو و نایاساییه‌كانیان درێژه پێ بده‌ن به له‌مپه‌ر دروستكردن له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه بێ وچانانەیان، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران چاوپۆشی ناکات و نەیکردووەو مساوەمەی نییە لەبابەتی تیرۆر و تۆقاندن و ڕاونانی بازرگان و وەرگرتنی سەرانە لە خەڵک و بەکارهێنانی دامودەزگاکانی حکوومەت بۆ کۆکردنەوەی پارە بە ڕێگای نەشیاو لەسەر شانی تەندروستی خەڵک و ژیان و گوزەرانیان و لەکۆتایشدا فرۆشتنەوەی ئەم هەڵسوکەوتانەیان بە ناوی کوردایەتی و خەبات لەپێناو کوردستان.
ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی پاڵپشتی هەموو هەوڵێکی بەڕێز سەرۆک وەزیران دەکەین بۆ ڕاگرتنی ئەو دیاردە دزێوانەی کە بە سپۆنسەری حزبی دەسەڵاتداری سلێمانی و خودی قوباد تاڵه‌بانی بەرێوە دەچن کە خۆی فەرمانبەرێکی ناپابەند و بێ دیسپلینی حکوومەتە.
پێشەوا هەورامانی
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان