ئهمڕۆ ههینی 7ی4ی2023، د. سامان بهرزنجی وهزیری تهندروستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له ڕۆژی تهندروستی جیهانی پهیامێكی بڵاوكردهوه و كه تێیدا رایدهگهێنێت: 7ی نیسانی هەموو ساڵێک دیاریکراوە وەك رۆژی تەندروستی جیهانی و تیایدا گرنگی و پێویستی ڕەهەندەکانی تەندروستی بەبیر کۆمەڵگا و دەسەڵاتداران و سەرچاوە مرۆییەکانی سیستەمی تەندروستی دەهێنێتەوە، دەرفەت و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی لەنێو تاکەکانی جیهان دەهێنێتە بیر و هزری هەمووان، پێمان دەڵێ تەندروستی تەنها خۆپاراستن و چارەسەری نیە لەنەخۆشی و پەككەوتەیی بەڵكو تەواوبوونی جەستەو هزروباری كۆمەڵایەتی مرۆڤ ئامانجی یادكردنەوەی ئەم رۆژەیە لە سەرتاسەری جیهاندا.
راشیگەیاند، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پێناسەی ئەم رۆژەی كردووە كە: (بریتییە لە تەندروستبوون و پێگەیشتن و كامڵبوونی جەستە و هزر و ئابووری و لایەنی کۆمەڵایەتی مرۆڤ، نەک تەنها دوور بوون بێت لە نەخۆشی و پەککەوتەیی)، هەر بۆیە وەزارەتی تەندروستی جەخت دەكاتەوە هۆشیاری تاك بە بەشێكە لە تەندروست بوونی تاک، بەو مانایەی بیر و بیرکردنەوە و بڕوای تەندروستی تاکەکان خێزان و کۆمەڵگای تەندروست فەراهەم دەکات. بۆیە لەم رۆژەدا زۆر گرنگە بایەخێكی تەواو بە تەندروستی خۆمان بدەین چونکە بایەخدان بە تەندروستی تاكەكەسی واتە پاراستنی تەندروستی كەسانیتر و بەمەش كۆمەڵگایەكی تەندروست بنیات دەنێین.
ئاماژهی بهوهشكردووه” لە هەرێمی کوردستان هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا تاوەكو ئێستاش حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام هاندەری خزمەتکردن بووە بە هاوڵاتیان سەرباری دژواری قەیرانەکان و ڕێگا سەختەکان. سەرکەوتن بەسەر دۆخەکە و ئاست بەرزی بەرەنگاربوونەوە و کۆنتڕۆڵکردن نمونەیەکی بەرچاوی ئاستی جیهان و ناوچەکە بوو، لەهەمان کاتدا وانەیەكی گرنگ بوو بۆ هەستكردن بەوەی كە خۆپاراستن زۆر گرنگترە لە چارەسەری. کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە بایەخدان بە سێكتەری تەندروستی و لە پێشینەی كارەكانیدا بووە بەتایبەتی لەکاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕوداووەکاۆ و قەیرانەکانی تەندروستی دا، هاوکات لەگەڵ رێكارەكانی چاكسازی و ڕیفۆرم لە كەرتی تەندروستیدا هەرێمی كوردستان دەگەیەنێتە قۆناغێكی گرنگ بۆ پاراستنی هاوونیشتمانیان لەڕووی تەندروستی جەستەیی و دەروونی”.
وهزیری تهندروستی حكوومهتی ههرێمی كورستان ئاماژه بهوهشدهكات” لێرەوە داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و بەتایبەتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO دەكەین كە دەستی هاوكاری و پاڵپشتی و پێداویستی پزیشكی بۆ هەرێمی كوردستان زیاتر درێژبكەن و دەستی ماندووی پزیشكان و پەرستاران و سەرجەم كارمەندانی تەندروستی دەگوشین، کە بەردەوام لە سەنگەری بەرگری و خزمەتی مرۆڤایەتی بوونە و خۆیان كردووتە قەڵغانێك بۆ ئەوەی هاووڵاتیان پارێزراوبن.”