له‌میانه‌ی بەشدارییان لە پرسەی شێخەڵڵا ئیبراهیم پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و گوڵان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوامان له تیمی یه‌كێتی كردووه، بگه‌ڕێنه‌وه ناو حكومه‌ت.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، داوا له پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، پابه‌ندی كاتی دیاریكراوی هه‌ڵبژاردن بن.
له‌باره‌ی شێخه‌ڵڵا ئیبراهیم پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان، نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: تێكۆشه‌رێكی ناسراوی گه‌له‌كه‌مانه، هه‌میشه له‌ناو پێشمه‌رگه، كادیرانی پارتی و له‌هه‌ر شوێنێك خه‌باتی كردبێت، جێگه‌ی رێز بووه.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمی یه‌كێتی بۆ ناو حكومه‌ت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، خۆم و كاك مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوامانكردووه تیمی یه‌كێتی بگه‌ڕێنه‌وه ناو حكومه‌ت، گه‌ڕانه‌وه‌یان زۆر پێویسته.
ده‌شڵێت: “كێشه هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانرێت كێشه‌كان به گفتوگۆ له‌ناو حكومه‌تدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به ته‌ئكیدیش چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: “پێش ده‌ركردنی مه‌رسوومی هه‌رێمی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین، هیوادارم ئه‌و رۆژه‌ی به‌راوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان دامانناوه بۆ هه‌ڵبژاردن، ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان هاوكاربن و پێوه‌ی پابه‌ندبن”.
له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتنێكی زۆر گرنگه، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو عێراقدایه، ئێمه تهئكیدیمان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته چاره‌سه‌رێكی عێرقییانه هه‌بێت.
گوتیشی: “ئێمه پێشتریش بۆ رێككه‌وتن ئاماده‌بووین، به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مجاره حكومه‌ت له به‌غدا ئاماده‌بوو بۆ رێككه‌وتن”.
هیواشی خواست ئه‌م رێككه‌وتنه به زووترین كات بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن، كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و عێراقدایه.