مەسرور بارزانی له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن كۆبووه‌وه

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 1/11 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى لە بەغدا له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای پەرلەمانیی ئوردنی بەسەرۆکایەتی ئەحمەد سەفەدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی ئوردن و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن ، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵلای شای شانشینی ئوردنی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. 
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردنی دا و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئوردن لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی .

ھەواڵی زیاتر