له‌ناو دادگا‌و هەولێردا هه‌وڵی رفاندنی تۆمه‌تبارێك درا، به‌ڵام هێزه ئەمنییەکان رێگرییان لێی كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە 2023/1/11 به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستكه‌وتووه، له كاتی دادگاییكردنی دۆسیه‌ی كوشتن، خێزانی كوژراوه‌كه له‌ناو دادگا هه‌وڵیان داوه له تۆمه‌تباره‌كه بده‌ن و تۆڵه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه و هه‌وڵی رفاندنی بده‌ن.
سه‌رچاوه‌كه راشیگەیاند، دواتر هه‌ردوو خێزانه‌كه له به‌رده‌م دادگای هه‌ولێر به‌شه‌ڕ هاتوون و له یه‌كتریان داوه، به‌ڵام بڵاوه‌یان پێ كراوە.
له ماوه‌ی رابردوودا له‌سه‌ر راگرتنی شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له دریم ستی شاری هه‌ولێر، هاووڵاتییه‌ك كوژراوه و ئه‌مڕۆش دادگاییكردنی تۆمه‌تباره‌كه بووه.
له ساڵی ڕابردوودا 183 حاڵه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و 32 حاڵه‌تی كوشتنی به هه‌ڵه و 240 حاڵه‌تی خۆكوشتن هه‌بووه.