هەر منداڵێکی بێسەرپەرشت تەمەنی بگاتە 18 ساڵ دادەمەزرێنرێت

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوایەکی تری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پەسەند کرد و بڕیارێكی نوێی دەركرد.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8/1/2023، وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات: “بەپێی نوسراوی ژمارە 8789 له‌ 28/11/2022، لەسەر داوای کوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە دامەزراندنی ئەو مێرمندالانەی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردودا تەمەنیان گەیشتووه‌تە سەروو 18 ساڵ بە شێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.”

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، خەرجکردنی مووچەکانیان بەپێی ڕێنوێنیی دارایی ژمارە 10ی ساڵی 2019 دەبێت، بە مەرجێک لە ھیچ دامودەزگایەکی حکوومەت مووچەی دیكه‌یان نەبێت.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئەم دامەزراندنە بەردەوام دەبێت.

ھەواڵی زیاتر