لە ساڵڕۆژی کوشتنی قاسمی سولەیمانی چێشتلێنەرێکی بەناوبانگ دەستگیر کرا

لە ساڵڕۆژی کوشتنی قاسمی سولەیمانی، نەواب ئیبراهیمی، کە چێشتلێنەرێکی ناسراوە و ڤیدیۆکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکاتەوە، ڤیدیۆی چۆنیەتی دروستکردنی شفتەی بڵاو کردووەتەوە، بەو هۆیەوە دەزگا ئەمنییەکان بە بیانووی سوکایەتی بە قاسمی سولەیمانی، دەستگیری دەکەن و چێشتخانەکەیشی دادەخەن.

قاسمی سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس، پاش لێدانی لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکاوە، بە جۆرێک لاشەی شێوا، بەشێک لە ئێرانییەکان دەڵێن بوو بە شفتە، بەم هۆیەشەوە دەزگا ئەمنییەکانی ئێران چاودێری دەخەنە سەر هەر کەسێک کە بە جۆرێک باسی شفتە بکات یان ڤیدیۆی فێرکاریی شفتە بڵاو بکاتەوە.

گەوهەری عیشقیش، دایکی یەکێک لەو زیندانییانەی لە لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی ئێراندا گیانی سپارد، لە ساڵڕۆژی کوشتنی قاسم سولەیمانیدا ڤیدیۆیەکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: ئەگەر ئێران ڕزگار بێت، شفتە دروست دەکەم بۆ مناڵەکانم.

قاسمە شفتە، ئەو دەستەواژەیەیە کە ئێرانییەکان لەبەرامبەر کوشتنی قاسم سولەیمانی بەکاری دەهێنن و دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانیش زۆر بە هەستیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو دەستەواژەیە دەکەن.

ھەواڵی زیاتر