لە ناوەندی شاری سلێمانی کەسێک درایە بەر دەستڕێژ و کوژرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە ژێر پردی خەسرەو خاڵ لە سلێمانی کەسێک درایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژرا.
تائێستا بکوژەکە دەستگیر نەکراوە، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.