بۆ یەکەمجار دوای دەستپێکردنی شەڕ، ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا ئاگربەستێکی کاتیی لە ئۆکراینا راگەیاند.
کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا -کرێملن لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، بە بۆنەی هاتنی جەژنی کریسمسی ئۆرسۆدۆکسەکان، لەسەر داوای پاتریارک کریل، رێبەری ئۆرسۆدۆکسەکانی رووسیا، بۆ ماوەی دوو رۆژ شەڕ لە ئۆکراینا دەوەستێنرێت.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی کرێملن، کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی 6ی کانوونی دووەم، تا کاتژمێر 12ی شەوی 7ی مانگ، لە هەموو بەرەکانی جەنگ، رووسیا هێرشەکانی دەوەستێنێت.