قەیرانی وزە هەڕەشە لە داخستنی نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا دەکات

کاریگەری قەیرانی وزە لە ئەوروپا بۆ چەند کەرتێک لە ئەڵمانیا درێژدەبێتەوە، بەڵام کاریگەرییەکانی لەسەر کەرتی تەندروستی زیاتر لە هەندێکی تر، لە کاتێکدا ترسی خراپتربوونی بارودۆخەکە هەیە.

کۆمەڵەی نەخۆشخانەکانی بەرلین هۆشداری داوە کە لەسەدا ٤٠ی دامەزراوە تەندروستییەکان هەڕەشەی داخستنیان لەسەرە، بەهۆی زۆری پارەی وزەوە، لە کاتێکدا حکومەت پشتگیرییەکی پێویست بۆ ئەم کەرتە ناکات.

پزیشکانی ئەڵمانیا نیگەرانی قووڵی خۆیان لە کاردانەوەی قەیرانی وزە لە ئەوروپا و پچڕانی دابینکردنی کارەبا و گاز ناشارنەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی نەخۆشخانەکانی بەرلین، کاریگەری ئەو قەیرانە بە خێرایی ئاسایی کارکردن ناوەستێت، بەڵکو تەنانەت کاریگەری لەسەر تەندروستی نەخۆشەکان دەبێت.

کۆمەڵەکە هۆشداری دەدات لەوەی کە ڕێژەیەکی زۆر لە نەخۆشخانەکانی ڕووبەڕووی ئەگەری داخستنی دەبنەوە لە ماوەی داهاتوودا، ئەمەش بەهۆی زۆری پارەی وزە لە لایەک و بەهۆی بێتوانایی لە بەرگەگرتنی بەرزبوونەوەی بۆ نەخۆشەکان لە لایەکی دیکەوە.

زۆرێک لە نەخۆشخانەکان دەڵێن پاکێجی پاڵپشتی حکومەت بەس نییە و نەخۆشخانەکان لەبەرچاو ناگرن، سەرەڕای پێویستییەکی زۆریان بەم پاڵپشتییە، کە حکومەت ڕەتیدەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار
ناوەندی ئەوروپی:
وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی ئاگاداری ئەو کێشەیە و کار بۆ چارەسەرکردنی دەکات. وتیشی: “ناتوانین بە هیچ شێوەیەک لەم بارودۆخەدا نەخۆشخانەکان بەجێبهێڵین، هەروەها ناتوانین ڕێگە بدەین نەخۆشخانەکان دابخرێن بەهۆی زۆری تێچووی وزە. ئەمە ڕوونادات”.

ھەواڵی زیاتر