وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی ناوخۆووە دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ پاسەوانی سنور دەکرێتەوە و دەشڵێت، “تەنها رۆڵەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.”
رۆژی پێنجشەممە 8-12-2022 ، لیوا سەعد مەعەن بەرپرسی راگەیاندنی شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، دامەزراندنی لیوا نوێیەکەی پاسەوانی سنور تەنها هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، سێ لیوا بۆ پاسەوانی سنور دادەمەزرێن پشکی پارێزگاکان دیارنەکراوە، بەڵام هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.