سەرەتای ئەم هەفتەیە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی هەرێمی کوردستان کە لە فەرماندە باڵاکانی یەکێتی و پارتی پێکهاتوون سەردانی هەنگاریایان کرد.
سیروان بارزانی، ئەندامی شاندەکە بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە کە سەرەڕای ناکۆکیە سیاسیەکان نوێنەرە سەربازیەکانی یەکێتی و پارتی “به یه‌ک ده‌ست و وه‌كو برا” کاریان کردووە.
ڕاشیگەیاندووە “نابێت كێشه‌یه‌كی تایبه‌ت كه له‌نێوان پارته‌كان هه‌بێت كاریگه‌ری هه‌بێت له لایه‌نی سه‌ربازی و ئه‌منی.”
سەبارەت بە بڕینی پارەی دژەتیرۆری یەکێتی، سیروان بارزانی ئاماژەی بەوەکردووە، ” ئه‌وه‌ی من بیستوومه هه‌ر مانگێكه بودجه‌ی دژه‌تیرۆر بڕدراوه و بڕیارەکە “کاتییە.”