عێراق.. به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه‌ دوو كه‌س كوژران

گرژی و پێكدادان له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شاری ناسرییه‌، كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

رۆژی چوارشەممە 7-12-2022 به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و داواكردنی خۆپیشانده‌ران بۆ ئازادكردنی چالاكوانێك خۆپیشاندان له‌ شاری ناسرییه‌ی باشووری عێراق ده‌ستیپێكرد.

خۆپیشاندەرانی ناسرییە داوای ئازادکردنی چالاکەوان حەیدەر زەیدی دەکەن، بەهۆیەوە گرژی دروستبوو و لە خۆپیشاندانەکاندا 2 کوژراو 15 بریندار هەیه.

خۆپیشاندانەکە لە ناوچەی بەهوە لە ناسرییە به‌ڕێوه‌چووە و چەندین ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکانیش لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنراون.

ھەواڵی زیاتر