ئەنجوومەنی وەزیران کۆ دەبێتەوە

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٧ـى كانوونى یه‌كه‌می ٢٠٢٢، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆ دەبێتەوە و چەندین بڕگه و بابەت تاوتوێ دەکات.

بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت به‌ خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ.

بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كە،‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ خستنه‌ڕووی بابه‌تی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.

لە بڕگه‌ی سێیه‌مدا سه‌رنج و تێبینییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی یاسای وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حکومەتی فیدراڵ دەخرێتەڕوو كه‌ بە پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراق ئاماده‌ كراوه‌.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

٧ـى كانوونى یه‌كه‌می ٢٠٢٢

ھەواڵی زیاتر