رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە شارەکانی سنە، سەقز، دێولان، دیواندەرە، بانە، کامێران، مەریوان، قوروە، روانسەر، جوانڕۆ، کرماشان، گیەڵان، کۆزەران، پیرانشار، مهاباد، پاوە، کەرەندی غەرب، سەرابلە، ئیسلام ئابادی غەرب، ئیلام و ورمێ مانگرتنی سەرانسەری ڕاگەیەنرا.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت: خۆپێشاندان لە رۆژهەڵات بەردەوامە، بەڵام ئەم مانگرتنە لەبەر مامەڵەی تووندی هێزەکانی ئێرانە لەگەڵ خۆپێشاندەران.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لە شارە گەورەکانی ئێرانیش ( تاران، شیراز، ساری و چەند شارێکی دیکە ) مانگرتن دەستی پێکردووە.