لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی زەوی بەسەر زیندانییانی سیاسیدا دابەش دەکرێت

وەزارەتی کاروباری شەهیدان ئاشکرای کرد، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 260 پارچە زەوی بەسەر زیندانییانی سیاسی دابەش دەکرێت.

راگەیەندراوی وەزارەتی کاروبای شەھیدان:

رۆژی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە قەزای چەمچەماڵ ٢٦٠ پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکرا، ئەمەش دوای دەرچوونی فەرمانێکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە رێکەوتی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، کە هەریەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار بۆ ئامادەکاری و وردبینی کردن لە ناوی کەسەکان راسپاردبوو بۆ پێدانی ئەو زەوییانە.

ھەواڵی زیاتر