مەسرور بارزانی 600 ملیۆن دیناری بۆ کەرکووک تەرخان کرد

رۆژی پێنچشەممە 1-12-2022، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی ملیارێك و 600 ملیۆن دینار، پێداویستی قوتابخانەكان و خوێندن لە شاری كەركووك دابین كراوە.

لەبارەی وردەكارییەكەی، سامان سیوەیلی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیا و زانیاری راگەیاندووە، لەو 20 ملیار دینارەی كە سەرۆكی حكوومەت بۆ كڕینی پێداویستیی ناوەندەكانی خوێندن لە سەرانسەری هەرێمی كوردستانی تەرخانیكردبوو، خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركووك ملیارێك و 600 ملیۆن دیناری بەركەوت.

سامان سێوەیلی دەڵێت‌، بۆ ئەمساڵی خوێندن چەندان كەلوپەل و پێداویستی قوتابخانەكان بۆ خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركووك رەوانەكراوە، دابینكردنی پێداویستی و تێچوونی چالاكییە وەرزشی و هونەرییەكانی ساڵانە و مەشق و راهێنانە پەروەردەییەكانی خوێندنی كوردی لە كەركووك دەگرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە كە تائێستە 900 وانەبێژیان لە پسپۆڕییە جیاوازەكان لە خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركووك دامەزراندووە كە مووچەی مانگانەیان لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ دابین دەكرێت.

ھەواڵی زیاتر