كازمی سامانەكەی ئاشكرا دەكات
دەستەی نەزاهەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت: مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سامانی خۆی بۆ دەستەکە ئاشکراکردوە و تەواوی زانیاریەكانی بە دەستەكەمان داوە.
دەستەكە دەڵێت: مستەفا کازمی فۆڕی تایبەت بە ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی بەرپرسانی وڵاتی پڕکردۆتەوە و گەڕاندویەتەوە بۆ دەستەکە.
بەپێی یاسای هەموارکراوی دەستەی نەزاهە پێویستە سەرجەم بەرپرسانی وڵات لە پەرلەمانتاران و سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان سامانی خۆیان ئاشکرا بکەن و دەستەکە لێکۆڵینەوەی تێدا بکات، بەڵام بەشێكی زۆر لەبەرپرسانی عێراق سامانەكیان ئاشكرا نەكردووە