وەزارەتی كارەبا: بەمەرج كارەبا دەدەینە بەغداد
وەزارەتی كارەبای ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “بەو مەرجە كارەبا بە بەغدا دەدەین كە كاریگەریی لەسەر كەمكردنەوەی كارەبای هەرێمی كوردستان نەبێتو گرفت بۆ بەشە كارەبایی هەرێمی كوردستان دروست نەبێت.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “حکومەتی عێراق بەنیازە بڕە کارەبایەک لە ھەرێمی کوردستان و تورکیا بۆ شارەکانی خواروی عێراق بكڕێت ، ئێمەش مەرجماندەبێـت بۆ فرۆشتنی ئەو كارەبایە.
ناوبراو وتیشی: “زانیاریمان پێگەیشتووە کە حکومەتی عێراق بەرنامەی ھەیە بڕە کارەبایەک لە ھەرێمی کوردستان و تورکیا بکرێت بۆ ئەو مەبەستە ئەو بابەتەمان وەک وەزارەتی کارەبا تاوتوێ کردووە بەڵێنمان داوە بە مەرج رێگە پێدانەکە بە بەغدا بدەین”.