ڕاپەرین: كەسێك بە تۆمەتی دزینی 17 ملیۆن دینار دەستگیر كرا

بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، كەسێكیان بەتۆمەتی دزینی 17 ملیۆن دینار دەستگیر كرد.

لە راگەیەنراوێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی راپەریندا هاتووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی حاجیاوا سەر بە قەزای رانیە، سکاڵای لە دژی کەسێک تۆمارکردووە بە تۆمەتی دزینی (17) ملیۆن دینار، لەلایەن هێزەکانیانەوە تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەی  پۆلیسدا هاتووە: ئەو کەسەی دەستگیرکراوە تەمەنی لەسەروی (18) ساڵە لە ناو دوکانەکەی دەست بەسەر (17) ملیۆن دینار و ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە.

ھەواڵی زیاتر