كەی كازمی سەردانی واشنتن دەكات؟

هەرچەندە بڕیاربوو لە مانگی ڕابردوودا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی واشنتن بكات، بەڵام سەردانەكە بۆ ئەم مانگە دوا كەوتوو وا بڕیارە 20 ی ئەم مانگە سەردانی واشنتن بكات.

لە بارەی سەردانەكەی كازمیەوە بۆ واشنتن، لە بەیاننامەیەكەدا  نوسینگەی كازمی دەڵێـت: هەموو كارەكانی پڕۆتۆكۆڵی سەردانی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتن ئامادە كراوە و لەكاتی خۆیدا سەردانەكە ئەنجام دەدرێت

هەر لەو بارەیەوە کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رۆژی (20/8/2020) سەردانی ئەمەرکیا دەکات و لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە پێشوازی لێدەکرێت.

بەیاننامەكەی كۆشكی سپی دەشڵێت:، سەردانەکەی کازمی لە کاتێکی هەستیاردایە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گفتوگۆکانی نێوان هەردولادا لە چوارچێوەی دۆسیەی ئاسایش و ئابوری و چەند بابەتێکی تردا دەبێت.

ھەواڵی زیاتر