حكومه‌تی عێراق چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانی خه‌رج ده‌كات
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له به‌غدا رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق شایستەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2014ـی خه‌رجكرد.
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەو بڕە پارەی بڕیاری خەرجکردنی دراوە 37 ملیار دینارە و تایبەتە بە شایستەی ساڵی 2014.
گوتیشی، ئەو بڕە پارەیە بە شێوەی چەک بڕیاری خەرجکردنی دراوە و رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بڕیاریشە لە چەند رۆژی ئایندەدا دابەش بکرێت.
ئه‌م بڕیاره له كاتێكدایه، رۆژی دووشه‌ممه (3ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانی به‌شداریكردن له مه‌ڕاسیمی پێنجه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جه‌لال ئاشكرایكرد، رۆژی یه‌كشه‌ممه 2ـی تشرینی یه‌كه‌م واژۆی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بارزگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، لە میانەی سەردانەکەی بۆ شاری هەولێر، سه‌رۆكوەزیرانی عێراق، دووپاتی واژۆكردنی فه‌رمانی خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵه‌كانی (2014، 2015 و 2016) كردووه‌ته‌وه.
K24