پوتین یاسای سەربازیی لە چوار ناوچەی ئۆکراینا راگەیاند

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا یاسای سەربازیی لە دۆنێتسک، لوهانسک، خێرسۆن و زاپۆریژیا راگەیاند، کە پێشتر ئەو چوار ناوچەیەی ئۆکراینای لە رێگەی راپرسییەکەوە خستە سەر رووسیا. 

پوتین راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا، فەرمانی دامەزراندنی یاسای سەربازی لە دۆنباس و خێرسۆن و زاپۆریژیا واژوو كردووە.

پوتین هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دەسەڵاتی زیاتری بە فەرمانڕەواکانی ئەو ناوچانە داوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و ڕێکخستنی کاری کارگە و دامەزراوەکان بۆ پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی.

پوتین حكومەتی وڵاتەکەی راسپاردووە بۆ پێكهێنانی ئەنجوومەنی هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمەكان.

لە 30ی ئەیلولدا، لە ئاهەنگێکی جەماوەریدا لە گۆڕەپانی سوور لە مۆسکۆ، پوتین بڕیاری لکاندنی 4 ناوچەی ئۆکرانیای ڕاگەیاند، نوێنەرانی ئەو ناوچانەش فەرمانەکانیان واژوو کرد.


بەڵام ئەم هەنگاوە ڕەخنەی توندی لێکەوتەوە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش رایگەیاند کە ئەم بڕیارە هیچ شتێک لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ناگۆڕێت و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

بەپێی ئامارەکانی پەیمانگای ئەمریکی بۆ لێکۆڵینەوە لە جەنگ، ڕوسیا لە ئێستادا 72%ی شاری زاپۆریژیا لەژێر دەستی دایە، لە کاتێکدا نزیکەی 80%ی زەویەکانی خێرسۆن-یشی کۆنترۆڵ کردووە، لە کاتێکدا ئۆکراینا هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەیان دەدات.

ھەواڵی زیاتر