جەلیل گادانی بە كۆرۆنا كۆچی دوای كرد
جەلیل گادانی، لە نوسەر و سیاسیەكانی رۆژهەڵاتی کوردستانئەمڕۆ لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
لە راگهیهنراوی دهفتهری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدک) دەربارەی كۆچی دویی جەلیل گادانی دەڵێت: ماوەی هەفتەیەک بوو بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو، بەڵام ئهمڕۆ بههۆی تێكچوونی باری تهندروستی، گیانی لهدهستدا.
جەلیل گادانی، لە ساڵی 1934 لە شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، یەكێك لەو تێكۆشەرە دێرینانەیە كە لە سەردەمی كۆماری كوردستاندا لە مەھاباد مێرمنداڵ بووەو لەو كاتەوە تێكۆشانی سیاسی دەستپێكردووە.
یەكەمین قوتابخانەی نھێنیی شەوانە لە ساڵی 1944 لە ماڵی جەلیل گادانی دروستبووە، ساڵی 1972 بەكالۆریۆسی لە زمانی فەرەنسی لە زانكۆی تاران وەرگرتووە و ساڵی 1948 بووەتە ئەندامی حیزبی دیموكراتی كوردستان و چەندین دەیە بەرپرسیارییەتی جیاوازی لەو حیزبە بەدەستەوە بووە.