دۆناڵد ترەمپ: ئێمە نازانین چی روویداوە لە بەیرووت
سەرۆكی ئەمریكا لەماوەیی دوو ڕۆژدا دوو لێدوانیی جیاواز لە بارەیی رووداوەكەی بەیروتەوە دەدات و دەڵێت ئێمە نازانین لە بەیرووتی پایەتختی لوبنان چیی روویداوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، لە كۆنفرانسێكی هەواڵیدا لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند ئەوان نازانن ئەو رووداوە چییە و چۆنە كە لە بەریرووت ڕوویداوە، ئەوە لەكاتێكدایە دوێنێ وتی: بەپێی ئەو زانیاریانەیی من لە فەرماندە سەربازیەكانی وڵاتەكەمم وەرگرتووە ئەو رووداوەی بەیروت تەقینەوەی بۆم بووە نەوەك تەقنەوەس كبریت.
ئێوارەی دوێنێ 4-8-2020 دەنگی دوو تەقینەوەی گەورە لەناو بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا و بەهۆیەوە 100 كەس كوژران و 400 كەسیش بریندار بوون.