هاوسەری ڕامی عەیاش بەر تەقینەوەکەی بەیرووت کەوتووە

لە تەقینەوەکەی شاری بەیرووتی پایتەختی لوبناندا، دالیدای هاوسەری ڕامی عەیاش هونەرمەندی ناوداری لوبنانی برینداربووە.

دالیدا بۆ ڕایی کردنی کارێک چووەتە ناوچەی ئیشرافییەی نزیک شوێنی تەقینەوەکە، لەکاتی تەقینەوەکەدا ئەو باڵەخانەیەی ئەوی تێدابووە دەڕووخێت و بەهۆیەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.

لەکاتی رووداوەکەدا عەیاش و منداڵەکانی لەماڵەوەبوون و سەلامەتن.

شێنێ محەمەد

ھەواڵی زیاتر