ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی قسەکانی فەرماندەیەکی هێزەکانی ئێرانی سەبارەت بە دوا هێرشیان بۆ سەر ھەرێمی کوردستان
نوێنەر و شاندە ئیرانییەکان لە کۆبوونەوەکان و لە ڕاگەیاندنەکانیش، بە ئاشکرا و بەردەوام هەڕەشەی لێدانی بنکەکانی ئوپۆزسیۆن و بنکەکانی ئەمریکایان کردووە ، لایەنە ئوپۆزسیۆنەکانیش ئاگاداری ئەو گەف و ھەڕەشانە بوون. بەڵام هەرێمی کوردستان ، بە هیچ شێوەیەک و ھیچ کاتێک، ڕەزامەندی لە سەر پێشێلکردنی سەروەری خاک و ئەنجامدانی ئەم هێڕشانە نەداوە و بە توندیش سەرکۆنەیان دەکەین.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2022/9/30