کەشوهەوا فێنکتر دەبێت

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی، ڕایگه‌یاند: سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ یه‌ك تا دوو پله‌ی تر، گه‌رمی داده‌به‌زێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی سلێمانی 30، هه‌ولێر 31، دهۆك 31، هه‌ڵه‌بجه‌ 32، كه‌ركووك 33، گه‌رمیان 36، سۆران 30، ڕاپه‌ڕین 31 پله‌ ده‌بن.
هاوكات له‌ سبه‌ی شه‌وه‌وه‌ تا به‌یانیی رۆژی دووشه‌ممه‌، لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری شارەکە و سنووری ئیدارەی راپەرین خێرایی با لە ئاڕاستەی باکووری رۆژھەڵاتەوە چالاک دەبێت بە خێرایی 15 تا 30 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا.
هاوكات رۆژی دووشه‌ممه‌، پله‌كانی گه‌رم 2 تا 3 پله‌ به‌رز ده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام له‌ شه‌واندا كه‌شوهه‌وا به‌ ساردی ده‌مێنێته‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر