شاندێکی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی سێلیست واڵەندەر یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێکرا.
هەر ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەبنەوە و چەند پرسێکی هەنوکەیی تایبەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و بارودۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هەر لەم چوارچێوەیەدا بڕیارە هەر ئەمڕۆ لێکتێگەیشتنێک لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا بۆ هاوکارییکردنی هێزی پێشمەرگە واژۆ بکرێت.