وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێكی نوێ دەردەكات

وەزارەتی دارایی لەبارەی ئەو موڵكانەی كە لە بڕی قەرزی حكوومی رەهن كراون، چەند بڕیارێكی تازە دەردەكات.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی:

ئەو موڵکانەى کە ڕەهن کراون بەرامبەر پێدانى قەرزى ئاسانکارى بە هیچ شێوەیەک مامەڵەیان پێوەنەکرێت

ئەم گشتاندنە لەسەر ڕاسپاردەى بەڕێز وەزیرى دارایی و ئابوورى دەرچووە

١-پێویستە ڕێکارە یاساییەکانى وەرگرتنەوەى قەرزى ئاسانکارى بەردەوام بێت.
٢-ئەو موڵکانەى کە ڕەهن کراون بەرامبەر پێدانى قەرزى ئاسانکارى بە هیچ شێوەیەک مامەڵەیان پێوەنەکرێت.
٣-هەر موڵکێک کڕین و فرۆشتنى پێوەکرابێت لە لایەن هەر کەسێک ئێمە بەرپرسیار نین خۆیان (کڕیار و فرۆشیار) بەرامبەر بە یاسا بەرپرسیار دەبن.
٤-هەر موڵکێک پلەى بنبڕى وەرگرتبێت بە پێى ی (قانون تحصیل الدیون الحکومیە (٥٦) لسنە ١٩٧٧) و دەستکارى کرابێت و کرین و فرۆشتنى پێ کرابێت حکومەتى هەرێمى کوردستان بەرپرسیار نیە.
٥-هەر موڵکێک مامەڵەى پێوە کرابێت بە زووترین کات ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەى ڕێکارى یاسایی بەرامبەریان بگرینە بەر.
٦-ئەو مولکانەى فرۆشتنى ئاشکراى بۆ کراوە وە لە بەرژەوەندى بانک یەکلایی بۆتەوە دەبێت بە زووترین کات مامەڵەى بەناو کردنى بۆ بکرێت.

ھەواڵی زیاتر