تەقەکەرەکی قەرەداخ دوای بریندارکردنی هەشت کەس کوژرا

دوای ئەوەی چەکدارێک لە قەزای قەرەداغ تەقەی لە هێزی ئەمنی و خەڵکی سڤیل کرد، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کوژرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، چەکدارێک لە قەرەداغ تەقەی کردووە و هەشت پۆلیس و ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی بریندار کردووە. دواتر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کوژراوە.

گومانی ئەوە دەکرێت کە ئەو کەسە “چەکداری داعش یاخود دز بووبێت،” هاوکات “ئەو کەسە چەند روومانەیەکیشی هەڵداوە.”

ھەواڵی زیاتر