دەقی ڕاگەیەندراوی دەزگای لوتکە:
بەهۆی شەڕی نێوان چەند کۆچبەرێکی کورد و سودانی ٩ کۆچبەر بریندار بوون.
بە پێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە ، ڕۆژی پێنجشەمە ١/٩ لە کەمپێکی کۆچبەران لە شارۆچکەی (لۆن پلاگ) لە نزیک دەنکیرکی لە باکوری وڵاتی فەرەنسا بەهۆی شەڕ و پێکدادان لە نێوان کۆچبەرەکاندا ٩ کەس بریندار دەبن کە برینی هەندێک لە کۆچبەرەکان سەختە ،بە پێی وتەی شایتحاڵەکان چەند کۆچبەرێکی کورد هێرشیان کردۆتە سەر چەند کۆچبەرێکی سودانی و تەقەیان بە ئاڕاستەی کەمپەکە کردوە بەو هۆیەووە برینداری لێکەوتۆتەوە ،تا ئێستاس هۆکاری سەرەکی ڕوداوەکە دیار نیە.