دوو رۆژی داهاتوو گەرمترین رۆژی ئەم مانگە دەبن

بەپێی پێشبینییەکانی ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی، دوو ڕۆژی داھاتوو گەرمترین گەرمای ئەم مانگە دەبێت لە هەرێمی كوردستان.

ئاراس جەبار نووسیویەتی، سبەی ئاسمانی ھەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما یەك پلە بەرز دوبێتەوە.

ئاراس جەبار دەڵێ، ئەم دوو رۆژەی داھاتوو گەرمترین ماوەی گەرمای ئەم مانگە ئەبێت لەتەواوی ناوچەکاندا، پێشبینی ناکەین جارێکی دیکە بەم شێوەیە پلەکانی گەرما لەماوەکانی داھاتوودا بەرزببنەوە وە لە رۆژی دووشەمەوە بەگشتی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات و کاریگەری ئەو سیستەمە بەرزە پەستانەی لەسەر ناوچەکانمانە لاواز دەبێت و دەکشێتەوە.

پلەكانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم:

  سلێمانی ٤٢ بە ٢٦  

 ھەولێر ٤٥ بە ٢٨ پلە  

 دھۆک ٤٤ بە ٢٨ پلە  

 ھەڵەبجە ٤٣ بە ٢٦ پلە  

 کەرکوک ٤٧ بە ٣١ پلە  

لە ناوچەکانی گەرمیان ٤٨ پلە بە ٢٩ پلەدەبێت  

لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٣ بە ٢٦ پلە دەبێت  

لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٣ بە ٢٥ پلە دەبێت  

خێرایی با ئاسایی ئەبێت ١٠ – ١٥ کم لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی رۆژئاواوە.

ھەواڵی زیاتر