خزمەتگوزاری دەگاتە زەوییەکانی 8ی حەسارۆک

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20/8/2022، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند، “سبەینێ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك واژۆ ده‌كه‌ن، بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به‌ زه‌وییه‌كانی 8ی حه‌سارۆك”.

ئەوەشی راگەیاند کە “گوژمه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ 4 ملیاردیناره‌ و خومه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌گه‌یه‌ندرێته‌ سه‌رجه‌م زه‌وییه‌كانی 8ی حه‌سارۆك”.

زه‌ویه‌كانی كه‌رتی 8ی حه‌سارۆك، ده‌یان هه‌زار زه‌وی ده‌بن و ساڵانێكی زۆره‌ خاوه‌ن زه‌وییه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌كوو(ئاو، كاره‌با، ئاوه‌ڕۆ) نه‌یانتوانیوه‌ خانووی له‌سه‌ر دروست بكه‌ن.

لەگەڵ هاتنی کابینەی نوێی حکومەت، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێشتر سه‌ردانی زه‌وییه‌كانی 8ی حه‌سارۆكی كرد بوو، فه‌رمانی به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی بگه‌یه‌ندرێته‌ ئه‌و زه‌وییانه‌.

ھەواڵی زیاتر