ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: “له‌نێوان شەقامی 120 و 150 مه‌تری، سێ شوێن بۆ دروستكردنی شوقه‌ی كرێچییان دیاری كراون، ئه‌م پرۆسه‌یه قۆناغی یه‌كه‌مه و بیرۆكه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بووە بۆ نه‌مانی قه‌یرانی نیشتەجێبوون و پشتیوانیی كرێچییان، ئه‌م هه‌نگاوه به‌مه‌به‌ستی چارەسەركردنی گرفتی كرێچییەتی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێویانە، ئه‌م هه‌فته‌یه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، كه پشكی پارێزگای هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران شه‌ش هه‌زار و 800 یه‌كه‌یه”.
ئه‌وه‌شی خسته روو: “به‌رنامه و پلان هه‌یه زۆر گرنگی بدرێت بە گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر به‌و گه‌ڕه‌كانه، ئێمه‌ش خزمه‌تكاری خه‌ڵكی خۆمانین و له‌و رۆژه‌وه‌ی وه‌ك پارێزگار ده‌ستبه‌كار بووم، هه‌میشه هه‌وڵم داوه گرنگیی زیاتر به‌و ناوچانه بدرێت، كه هه‌ژارنشینن”.
باس نیوز