دوو ژن لە سلێمانی سووتان 

دوو ژن لە سلێمانی سووتان و به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌ندروستی یه‌كێكیان به‌ هۆی زۆری رێژه‌ی سووتانه‌كه‌ی ناجێگیره‌.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 رایگه‌یاند، کەمێک لەمەوبەر لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی، دوو ژن، یەکێكیان ته‌مه‌نی 25 ساڵە و ئه‌وه‌ی دیكه‌ 30 ساڵه‌، سووتاون، ئێستا گەیەنرانە  نەخۆشخانە.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌ سلێمانی، ئەو دوو ژنە ویستویانە ئاو بکەنە موبەریدە، بەڵام لە جیاتی ئاو بەنزینیان تێکردووە و ئاگادارنەبوون.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئاگرەكه‌ کۆنترۆڵکراوە و تەندروستی یه‌کێکیان نا جێگیرە و ئەوی دیکە تەندروستی جێگیرە.

k24

ھەواڵی زیاتر