قائیمقامی چۆمان بۆ باڵكێش: لەهێرشەكەی ئێراندا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە

قائیمقامی چۆمان رایگەیاند: ئەمڕۆ فڕۆکەکانى ئێران بارەگاکانى حیزبى دیموکراتیان لە سنورى چۆمان بۆردومان کرد.”، وهیچ زیانێكی گیانی نەبووە و بینایەك روخاوە.

سوارە ئەکرەم قائیمقامی چۆمان بەتۆڕیی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند: پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکەکانى ئێران بارەگاکانى حیزبى دیموکراتیان لە گوندى دێیەكی  سەر بە ناحیەی سمیڵان لە سنورى چۆمان بۆردومان کردووەبە هۆیی بۆردومانەكەوە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنها خانویەك رووخاوە.

هەریەكە لە كۆماریی ئیسلامی ئێران و توركیا ناوە ناوە سنورەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكەن و چەندین زیانی گیانی  و ماندییان لێكەوتوەتەوە

ھەواڵی زیاتر