ئێران: تەنها لەیەك مانگدا 37 چالاكوانی كورد لە سێدارەدراون
كۆماریی ئیسلامی ئێران لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 37 چالاكی كوردی لە سێ\ارە داوە ودەیان چالاكوانی دیكەشی بە سزای قامچی و زیندانی سزاداوە.
بە پێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندیی ئاماریی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی تەمووز ٢٠٢٠، لانیکەم ٣٦ چالاک وانی مەدەنی، سیاسی و مەزهەبیی کورد لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە دادگایی کراون و سەرجەم حوکمی ١٠٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران( تعزیری)، ١٣ ساڵ حوکمی بەندکرانی هەڵپەسێردراو( تعلیقی) و لێدانی ٣٥٤ قامچییان بە سەردا سەپاوە. چالاکێکی دینیش حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە.
لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە ١٦ چالاکوانی سیاسی، ١١ چالاکی مەزهەبی و ١٠ چالاکی مەدەنی لە مانگی رابردوودا دادگایی کراون و حوکمیان بە سەردا سەپێنراوە.
شایانی باسە کە دوو چالاکی سیاسیی ژن لە مانگی رابردوودا سەرجەم حوکمی ٢٠ ساڵ و ٥ مانگ و هەروەها لێدانی٣٠ قامچییان بە سەردا سەپاوە.