سەکردەیەکی داعش کوژرا

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا بە هێرشێکی ئاسمانی سەرکردەی داعش لە سوریا و جێگرەکەی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا سەرکردەکەی داعش لە سووریا کوژراوە.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، ماهر ئەلعەقال، سەرکردەی داعش لە سوریا، لە هێرشەکەدا کوژراوە کە یەکێک بوو لە چوار سەرکردە هەرە باڵاکانی داعش، دەشڵێت، دیار نییە جێگرەکەی کوژراوە یان نا.

ھەواڵی زیاتر